بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ڕژێمی زایۆنی و لایەنگرانی گەورەترین تیرۆریستن چونکە بەو کەرەستە و دەسەڵاتەی کە هەیانە، خەڵکی بێتاوان لەناو دەبەن.
مەسعوود پزشکیان ئەمڕۆ پێنجشەممە دوای کۆتایی هاتنی سەفەرەکەی بۆ نیویۆرک وتی: لەو سێ ڕۆژەی لێرە بووین، لەگەڵ سەرۆکی زیاتر لە ١٥ وڵات وتووێژمان هەبووە و لە زۆربەی ئەو وتووێژانەشدا پرسەکانی غەززە و فەلەستین و لوبنان تاوتوێ کران.
وتیشی: ئیسرائیل و ئەوانەی پشتگیری دەکەن بە شێوەیەکی دڕندانە مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دژی تیرۆرن.
ناوبراو زیادی کرد: ڕژێمی زایۆنی و لایەنگرانی گەورەترین تیرۆریستن، چونکە بە ئاسانی خەڵکی بێتاوان لە غەززە و لوبنان بۆردومان دەکەن و بەو کەرەستە و دەسەڵاتەی کە هەیانە ماڵ و حاڵی خەڵک وێران دەکەن.
جەختیشی کرد کە ڕێگاکانیان داخستووە و ڕێگە نادەن ئاو و خواردن و دەرمان بگاتە دەستیان.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە دیدارەکانی لە پەراوێزی ئەم لوتکەیە وتی: دیدارێکمان لەگەڵ ئێرانییەکانی نیشتەجێی ئەمریکا، ئەندامانی ڕاگەیاندن، سیاسەتمەدارانی ئێرانی و توێژەرانی ئامادەبوو لە ئەمریکا هەبوو، لەگەڵ دوو دەزگای ڕاگەیاندنی ئەمریکیش گفتوگۆیەکمان هەبوو. سەرۆک کۆمار زیادی کرد: لە کۆبوونەوەی گشتیدا وتارێکم پێشکەش کرد و بۆ ماوەی ٥ خولەک
. جگە لەوەش وەزیری دەرەوەمان لەگەڵ هاوتاکانی کۆبووەوە و قسەی کرد
Your Comment